سەرۆك کۆمار پێشوازی لە وەزیری بەرگری دەکات
(0) /
ڕوانگە - بەڕێز سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید پێشوازی لە بەڕێز سابت ئەلعەباسی وەزیری بەرگری کرد.
له میانی دیدارێکدا، کە ئەمڕۆ دووشەممە 14-10-2024 لە کۆشکی بەغداد بەڕێوەچو، سەرۆك کۆمار جەختیکردەوە لەپەرەپێدانی توانای هێزه ئەمنییەکان لەڕووی مەشق و پڕچەککردنەوه بۆ بەرەنگاربونەوەی ئاڵنگارییە ئەمنییەکان بەتایبەت کە ئێستا ناوچەکە روبەڕوی گرژی بۆتەوە.
سەرۆك کۆمار ستایشی قوربانیدانی ئەندامانی هێزە چەکدارەکانی بەهەموو پێکهاتەکانییەوە کرد، هاوکات هەوڵەکانی وەزارەتی بەرزنرخاند لە جێبەجێکردنی سەرجەم ئەو ئەرکانەی لە هەلومەرجە جۆراوجۆرەکاندا پێیانسپێردراوە.
لەبەرامبەردا وەزیری بەرگری سوپاسی سەرۆك کۆماری کرد بۆ پشتیوانی بەردەوامی لە وەزارەت، کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ پێشخستنی سوپای عێراق بەهەموو پێکهاتەکانییەوە.
هەروەها رونکردنەوەیەکی سەبارەت بەپلانەکانی وەزارەت بۆ بەهێزترکردنی هێزە چەکدارەکان و چەسپاندنی زیاتری ئاسایش و سەقامگیری و پاراستنی سەروەریی وڵات، پێشکەشکرد.
تێبينيێك بنێرە: