گەرمیان؛ سبەینێ تیروپشک بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر زیندانیانی سیاسدا ئەنجام دەدرێت

(0) / / كوردستان / ڕوانگە گەرمیان زیندانی سیاسی زەوی


Oct 14, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - بەرزان کەریم، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی گەرمیان، بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:" زیندانییە سیاسییەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ئاگادار دەکینەوە کە پێویستە سبەی سەردانی گەرمیان بکەن.

وتیشی:" ئاگاداری ئەو زیندانییە سیاسییانەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەکەین کە ناویان بۆ وەرگرتنی زەوی هاتووەتەوە، سبەی سێشەممە، کاتژمێر 10:00ی پێشنیوەڕۆ لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری گەرمیان ئامادەبن.

بەرزان کەریم، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی گەرمیان
ئاماژەی بەوەشکرد:" مەبەست لە ئامادەبوونەکە تیروپشکی زەوییەکانیانی زیندانییە سیاسییەکان، بە چاودێری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان.