مەسرور بارزانی بارزانی: پڕۆژەی ڕووناکی بۆ هەموو ناوچە و شار و پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دابین دەکرێت

(0) / / كوردستان / ڕوانگە مەسرور بارزانی ڕووناکی کارەبا


Oct 18, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ دابینکردنی کارەبای ٢٤ کاتژمێری بۆ هاوڵاتیان بەردەوامی هەیە و لەوچوارچێوەیەشدا  حکومەت پڕۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاندووە.

، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند:" پڕۆژەی ڕووناکی ئامانج لێی دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێرییە بۆ سەرتاسەری هەرێمی کوردستان.

 سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند "پێش سێ مانگ، وەک قۆناغێکی ئەزموونی بۆ ئەم پڕۆژەیە، گەڕەکی شادی لە هەولێر هەڵبژێردرا، بۆ ئەوەی بزانین تا چەند پڕۆژەکە سەرکەوتوو دەبێت و دوێنێ پێنج شەممە سەردانی چەند ماڵ و خاوەنکارم کرد و زۆر ڕازی بوون لەوەی کارەبای نیشتمانی 24 کاتژمێریيان بۆ دابینکراوە.

بارزانی ڕاشیگەیاند:" ئەم خزمەتگوزارییە بۆ هەموو ناوچە و شار و پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دابین دەکرێت. ئێستاش چەند گەڕەکێک لە شاری سلێمانی و دهۆک دەستنیشان کراون بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە، بۆیە داوا لە دەسەڵاتی خۆجێی کراوە کە هاوکار بن و ڕێکارەکان بگرنەبەر بۆ ئەوەی ئەم پڕۆژەیە لەوێ و پاشان پارێزگای دهۆک و سەرجەم کوردستان جێبەجێ بکرێت.