ڕوانگە - بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی 10ی 2024  ده‌نگدانی گشتی بۆ ھه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان دەستیپێکرد كه‌ به‌پێی ئاماره‌كانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق،  دوو ملیۆن و 683 ھه‌زار و 618 كه‌س مافی ده‌نگدانیان ھه‌یه‌ و وتەبێژی یەکێتیش ڕایدەگەیەنێت:" یەکێتی لەم هەڵبژاردنەدا ڕێژە و ژمارەی دەنگەکانی و  کورسییەکانی زیاد دەکات.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتی، ڕایگەیاند:" ئەم هەڵبژاردنە هەڵبژاردنێکی زۆر هەستیار و گرنگە و ئااماژەی بەوەشکرد: یەکێتی لەم هەڵبژاردنەدا  ڕێژەی دەنگەکانی و کورسییەکانی زیاد دەکات.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتی وتیشی:" زیادبوونی ڕێژە و ژمارەی دەنگەکانی یەکێی و کورسیەکانی چەتد زیاد دەکات ئەوە دەبێت لە سبەینێوە دوای تەواوبوونی هەڵبژاردن ئاشکرای بکەم.