کارگێڕی ئەنجومەنی سیاسی هاوپەیمانی نیشتیمانی، داوای دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکی حیزبەکەی دەکات
(0) /
ڕوانگە - لە دوای دەرکەوتنی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردن، یەکێك لەو هێزانەی توشی شۆك بوە هاوپەیمانی نیشتمانیە، لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی نێوان ئارام قادری سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی و عادل عبدلقادر کارگێڕی ئەنجومەنی سیاسیدا سەبارەت بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان گرژی لە نێوانیاندا دروستبوە و کارگێڕەکەی ئەنجومەنی سیاسی هاوپەیمانی بە ئارام قادری سەرۆکی هاوپەیمانی وتوە دەرئەنجامی ئەم شکستە لە ئەستۆ بگرە و دەستلەکار بکێشەرەوە و بچۆرەوە ماڵەوە، وە ڕایگەیاندوە ئەم شکستەی بەسەرماندا هات لە ئەنجامی گوێنەگرتنتبوە بۆ ڕای سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی و دەبێت سەرۆکەکەی بەرپرسیارێتی شکست بگرێتە ئەستۆ.
عادل عبدلقادر کارگێڕی ئەنجومەنی سیاسی هەوپەیمانی نیشتیمانی، بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:" داوامانکردووە، ئارام قادر دەستلەکار بکێشێتەوە، چونکە حیزبێك بە نزیکەی ٦٠ کاندیدەوە کەمتر لە هەشت سەد دەنگ بهێنێت گەورەترین شکستە و لە ئەستۆی سەرۆکەکەیەتی و دەبێت دەستلەکار بکێشێتەوە و حیزب تەسلیمی ئەنجومەنێکی کاتی بکات بۆ خۆڕێکخستنەوە و بەستنی کۆنگرەیەکی پێشوەختە، چونکە ناکرێت حیزبێک بە هەرچوار بازنەکە ژمارەی دەنگەکانی هاوپەیمانی کەمترە لە هەشت سەد دەنگ"
وتیشی:" بەداخەوە لە ئەنجامی ئەم گرژی و ناکۆکیەوە ئارام قادری سەرۆکی هاوپەیمانی فەرمانێکی حیزبی بۆ بەندە دەرکردووە و تیایدا بڕیاری دوررخستنەوەی ئێمەی داوە،
کارگێڕەکەی ئەنجومەنی سیاسی پێی وایە ئەوەی شکستی بە هاوپەیمانی هێنا دەبێت ئەو دەربکرێت و بچێتەوە ماڵەوە نەك ئەو.
عادل عبدلقادر کارگێڕی ئەنجومەنی سیاسی هەوپەیمانی نیشتیمانی، ڕونیشیکردەوە:"هاوپەیمانی بە نزیکەی ٦٠ کاندید بەشداری هەڵبژاردنی کرد، وە لە چەند دیمانەیەکدا ئارام قادر باسی لە بەدەستهێنانی ٥ کورسی پەرلەمان دەکرد، بەڵام بە پێی ئەنجامە سەرەتاییەکان دەنگی هاوپەیمانی لە بازنەی سلێمانی کەمترە لە چوارسەد دەنگ و لە هەولێر کەمترە لە سێ سەد دەنگ و لە هەردوو پارێزگای هەڵەبجەو دهۆك کەمتر لە سەد دەنگیان بەدەستهێناوە، بەم پێیەش ژمارەی دەنگەکان لەهەر چوار پارێزگاکەدا کەمترە لە هەشت سەد دەنگ.
تێبينيێك بنێرە: