داواکارییەکی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیان لە هاوڵاتیان
(0) /
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیان، داوایەک ئاراستەی هاوڵاتیانی ناوچەکە دەکات.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیان، ڕایگەیاند:" لە ئەمڕۆ دوشەممە بەرواری ٢٠٢٤/١٠/٢٨ ئەو هاوڵاتیانەی ناحیەی ڕزگاری کە فۆرمی خۆراکیان ژمارە (٢٧٦) ناحیەی ناوبراوە، دەتوانن سەردانی وێستگەی( ئاسۆ ) بکەن بۆ وەرگرتنی نەوتی سپی کە (٢٠٠) لیتر بە (١٠٤،٠٠٠) سەد و چوار هەزار دینارە."
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیان، ڕونیشیکردۆتەوە:" هاوڵاتیانی پێویست دەکات لەکاتی سەردانیکردندا ئەم پێداویستیانەیان پێبێت:
١. فۆرمی خۆراک ئەسڵی (٢٠٢٠-٢٠٢١)ی پێبێت .
٢. کۆپیەک ملەوەن لە فۆرم و کارتی نیشتمانی.
تێبينيێك بنێرە: