بڕیارێکى دڵخۆشکەر بۆ مامۆستایانى وانەبێژ

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان


Oct 28, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - وەزیرى خوێندنى باڵا زانکۆکان ڕادەسپێرێت بە دەرکردنى فەرمانى زانکۆیى دەست بەکاربونى مامۆستایانى وانەبێژ بە شێوەى گرێبەست

لە گشتاندنێکد بە ئیمزاى (د. ئارام محمد قادر) وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، کە ئاراستەى گشت زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان کراوە، تیایدا هاتوە دوا بەدواى فەرمانى وەزاریمان ژمارە (٢٣٦٧) لە ڕێکەوتى (٦/ ١٠/ ٢٠٢٤) سەبارەت بە دامەزراندنى مامۆستایانى وانەبێژى سەر بە وەزارەتمان بە شێوەى گرێبەست، بڕیاردرا بە: (ڕاسپاردنى زانکۆکان، بەدەرکردنى فەرمانى زانکۆیى دەست بەکاربون بۆ وانەبێژانى دامەزراو بەشێوەى گرێبەست لەسەر میلاکى زانکۆکانتان لە ڕێکەوتى (٢٨/ ١٠/ ٢٠٢٤).

بەگوێرەی ناوەڕۆکی ئەو نوسراوە واتا لە بەرواری( ٢٠٢٤/١٠/٢٨ )مووچەیان بۆ هەژمار دەکرێت