جوتیاران ئه‌مڕۆ شایسته‌ داراییه‌كانیان وه‌رده‌گرن

(0) / / كوردستان / ڕوانگە جووتیار کوردستان


Oct 29, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - سایلۆى سلێمانى جوتیاران ئاگادارده‌كاته‌وه‌، ئه‌مڕۆ سه‌ردانیان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنى چه‌كى شایسته‌ داراییه‌كانیان.
سایلۆى سلێمانى له‌ ئاگادارییه‌كدا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌:"ئەمڕۆ ئەو جووتیارانەى خاوەنی پسووڵەی ژمارە هەزار و 417 تاوەکو ژمارە هەزار و 473 ن، شایستە داراییەکانیان پێدەدرێت".
پێشتر، نەوزاد کامیل، بەڕێوەبەرى گشتى لە وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازىی هەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاندبوو: "حکومەتى عێراق 13ـی ئەیلوول بڕى 107 ملیار دینارى پارەى گەنمى جووتیارانى خستووەتەسەر هەژمارى وەزارەتى بازرگانى، لەو بڕەش 57 ملیار دیناریان بەسەر جووتیارانى هەولێر و دهۆکدا دابەشکردووە".
وتیشى:" بڕى 50 ملیار دینارى ئەو پارەیەش بەسەر جووتیارانى پارێزگاى سلێمانى و دەوروبەری دابەشدەکرێت، بەگوێرەی بڕى گەنمەکانیان لەو سایلۆیانەى گەنمەکەیان رادەستکردووە.
حکومەتى عێراق تاوه‌كو ئێستا لەکۆى 411 ملیار دینارى پارەى گەنمى جووتیاران، بڕى 233 ملیار دینارى شایستەى دارایى هەرێمی کوردستانی ناردووە و بڕیارە بۆ مانگى داهاتوو ئەو بڕەشى ماوەتەوە، بەغداد خەرجى بکات.