ژمارەیەک سەربازی تورکیا کوژران
(0) /
ڕوانگە - ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، ڕایگەیاندووە:" تەنها لە ماوەی دوو ڕۆژدا زیاتر لە هێرشیان کردۆتەسەر سوپای تورکیا لە گردی بەهار لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، لۆلان لە هەرێمی خواکورک و دەرگەلێ و شێلادزێ لە هەرێمی مەتینا و لەو هێرشانەدا توانیویانە، پێنج سەربازی سوپای تورکیا بکوژن و سێ سەربازیش برینداربکەن.
هەپەگە ئەوەشی ئاشکراکردووە:" ٢٧ و ٢٨ی تشرینی یەکەم بە گشتیی ٣٦ جار بە فڕۆکەی جەنگیی هەرێمەکانی قەندیل، خواکورک، گارە، مەتینا و زاپ بۆردوومان کراوە، هەروەها هەرێمەکانی خواکورک، زاپ و مەتینا بە گشتیی ٣٧ جار بە هێلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردوومان کراون
تێبينيێك بنێرە: