دامەزراندنی گرێبەستەکان و سێ یەکەمەکان ڕەوانەی دارایی عێراق کرا
(0) /
ڕوانگە - پەرلەمانتارانی عێراق ڕایانگەیاند، دۆسێی دامەزراندنی گرێبەست و سێ یەکەم و خاوەن بڕوانامە باڵاکان ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت.
ئاماژەیان بەوەشکردوە لە ٢٧/٨/٢٠٢٤ بەنوسراوی ژمارە ٨١٧/د داوایان لەسەرۆک وەزیرانی عێراق کردوە دۆسێی دامەزراندنی گرێبەستەکان و سێ یەکەمەکان و خاوەن بڕوانامە باڵاکانی هەرێمی کوردستان یەکلایی بکەنەوە.
نوسینگەی سەرۆک وەزیران بەنوسراوی ژمارە ٣٠٢٦/٢٤٢٧٠١٣ لە ١١/٨/٢٠٢٤ ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانیان لەم بابەتە ئاگادارکردۆتەوە.
ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران داواکاریەکەی بەنوسراوی ژمارە ٥٠٥٤٩ لە ٢٤/١٠/٢٠٢٤ ئاراستەی وەزارەتی دارایی کردووە بەمەبەستی زانینی ڕای وەزارەت لەوبارەوە.
تێبينيێك بنێرە: