ڕوانگە - بەشێک لە مامۆستایانی وانەبێژ لە سلێمانی و هەولێر و رانیە گردبوونەوە و باسیان لەوە کرد، بەبێ هۆکارێکی رەوا لەسەر کارەکانیان لابراون و لایەنی پەیوەندیداریش بەپێی پێویست نەهاتوون بەدەم داواکانیانەوە.

ئەو مامۆستایانە بۆ ڕوانگە ئاماژەیان بەوەش کرد، لە کارەکانیان دوور خراونەتەوە و بەهۆی دەستوەردانی حزبییەوە مامۆستای میلاک خراوەتە شوێنیان.

وتیشیان، داوا دەکەن بکرێن بە گرێبەست و بەشێوەیەکی دادپەروەرانە بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان، تا ئێستاش لایەنی پەیوەندیدار بەپێی پێویست بەدەم داواکانیانەوە نەهاتوون.
ئەوەشیان خستە روو، تیایاندایە ماوەی ١٠ ساڵە وانەبێژی کردووە و لە کارەکەی دوورخراوەتەوە، لەکاتێکدا ژمارەیەک لەوانەی کە کراون بە گرێبەست تەنها ماوەی ساڵێکە کاری وانەبێژیان کردووە و بەهۆی نزیکبوونیان لە بەرپرسانی دەسەڵات کراون بە گرێبەست.