کۆمارییەکان زۆرینەی ئەنجومەنی پیرانیان بردەوە

(0) / / ئەمەریکا / ڕوانگە سێنات کوردستان


Nov 06, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - لەهەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا، کۆمارییەکان بە بەدەستهێنانی 51 کورسی زۆرینەی سێنات (ئەنجومەنی پیران)یان بردەوە
 
بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا، پارتی کۆمارییەکان تا ئێستا توانیویانە 51 کورسی ئەنجومەنی پیران لە بەرژەوەندی خۆیان یەکلایی بکەنەوە و ببنە زۆرینە لە ئەنجومەنەکە.
 
ئەنجومەنی پیران (سێنات)، لە 100 کورسی پێکدێت و شەش ساڵ جارێک هەڵبژاردن بۆ ئەندامەکانی دەکرێت، لەم هەڵبژاردنەکە یەک لەسەر سێی ئەندامەکانی هەڵبژاردنیان بۆ دەکرێتەوە.
 
لە کانونی دووەمی 2025 ئەندامە نوێیەکان دەستبەکاردەبن، ئەوکات کۆمارییەکان دەتوانن سەرۆکێکی نوێ بۆ سێنات هەڵبژێرن.
 
دوای بردنەوەی زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەنی سێنات، کۆمارییەکان هاوسەنگی هێز لە واشنتن دەگۆڕن و دەبێتە پاڵپشتییەکی بەهێز بۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی نوێی ئەمەریکا.
 
ترەمپ بەهۆی زۆرینەی سێناتەوە دەتوانێت بە ئاسانی کارنامەکەی لە ئەنجومەنەکە تێپەڕێنێت و هیچ ڕێگرییەک و بەربەستێک لەبەردەم بڕیارەکانی دروست نەکرێت.