سۆران عومەر: لەبارەی هۆکاری ڕاگرتنی موچەی خۆم و پاسەوانەکانم چاوەڕێی ڕونکردنەوەی بانکی مەرکەزیم
(0) /
ڕوانگە - سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ ڕوانگە، ڕایگەیاند:" تائێستا هیچ ڕونکردنەوەیەکم لەسەر ئەو پرسە پێنەگەیەنراوە و تائێستا نازانم بۆچی دەست بەسەر مووچەکانماندا گیراوە.
وتیشی:" لە 2024/5/13 ەوە تاوەکو 2024/10/30 دەستگیراوە بەسەر مووچەکانماندا و چاوەڕوانم بانکی مەرکەزی ڕوونکردنەوەی پێویستم لەسەر ئەم پرسە پێبدات.
ئەوەی تائێستا ڕونە ئەوەیە ماوهى پێنج مانگه دهستگیراوه بهسهر موچهى ئەو پەڕلەمانتارە و پاسهوانهكانیدا و لەگەڵ ئەوەشدا هەریەک لە وڵاتانی بەریتانیاو ئەڵمانیاش ڕهتیانكردۆتهوه ڤیزای پێبدهن بۆ سهردانى کردنی وڵاتهكانیان
تێبينيێك بنێرە: