جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند کە لەو وتووێژانەی بە ئامانجی هەڵبژاردنی کۆمیسیۆنێکی کارا و پیشەیی بێت بەشداری دەکات تا باس لە دیاریکردنی کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان بکات.
لە ڕاگەێندراوێکی جوڵانەوەی نەوەی نوێدا هاتووە کە دەبێت هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کاتی خۆیدا بەڕێوە بچێت و لە ئێستاوە ئامادەکاریی بۆ بکرێت.
نەوەی نوێ ڕایگەیاندووە کە کێشە نییە یاساکە فرە بازنەیی بێت یان یەک بازنەیی، بەشداریکردن بە شێوەی لیستی داخراو بێت یان کراوە./.