پاپای پێشوو سەردانەکەی پاپای ئێستای ڤاتیکانی بۆ عێراق بە مێژوویی ناو بردووە و لە هەمان کاتدا لە چەندین مەترسی ئاگاداری کردووەتەوە.

بێنێدێکت ی شانزەیەم بە میدیایەکی ئیتالیی ڕاگەیاندووە کە سەردانەکەی پاپا بۆ عێراق زۆر گرنگە بەڵام لە کاتێکی مەترسیداری ئەمنی و تەندرووستیدا ئەو سەردانە دەکرێت.

ناوبراو دۆخی عێراقی بە ناجێگیر باس کردووە و ڕایگەیاندووە بۆ پاپا فرانسیس نزا دەکات.

بڕیارە پاپا فرانسیس ڕۆژی هەینی بە سەردانێکی چەند ڕۆژە بگاتە پایتەختی عێراق./.