بەرپرسێکی باڵای یەکێتی نیشتمانی کوردستان هۆشداریی بە حکومەتی هەرێم دا و وتی کە لە بەردەم دووڕیانێکی چارەنووسسازدان، یان بەرپرسیارێتی یان لەدەستدانی متمانەی یەکجاری.
مەلا بەختیار لە میانەی بەڕێوەچوونی شەشەم کۆنفرانسی نێودەوڵەتی پلاتفۆرمی دابڕان لە سلێمانی وتی: بەداخەوە لە وڵاتێکی دەوڵەمەندی وەک عێراق و هەرێمی کوردستان خەڵکەکەی هەڵدێن بۆ دەرەوە و ئێستاش ئەوەی مەترسیدارە، ئەوەیە کە کۆچ بووەتە دیاردەیەک.
ناوبراو سەبارەت بە خۆپێشاندانی خوێندکارانیش وتی کە لەبری ئەوەی لە گەڵ نوێنەری خوێندکاران قسە بکرێت، توندووتیژییان لە بەرامبەر دەکرێت.
ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەکێتی وتی: پاش 30 ساڵ لە حکومڕانی 700 هەزار دەنگمان لە دەست داوە، ئاگاتان لە خۆتان بێت بەرەو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەچین، مانگی 10 ی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنە و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی لە سەر نییە، بە دڵنیاییەوە کە ئەگەر ئەو دەنگانەش لە هەڵبژاردنەکانی عێراق هێنامان، بە دەستی بێنینەوە، وەزعمان خەراپ دەبێت.
وتیشی کە بەم دۆخەوە حکومەتی هەرێم کەوتووەتە بەردەم دووڕیانێک، یان بەرپرسیارێتی یان لە دەستدانی متمانەی یەکجاری./.