ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند کە بۆ کۆبوونەوە لە گەڵ پارتی دیمۆکراتی کوردستان چاوەڕوانی ڕاگەیاندنی کۆتایی ئەنجامی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراق بووین.

سەعدی ئەحمەد پیرە وتی کە چاوەڕوان دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا هەر دوو حیزبی پارتی و یەکێتی لە ئاستی باڵادا کۆببنەوە.

ناوبراو وتی کە بۆ بەهێزبوونی پێگەی کورد لە بەغدا پێویستە لایەنە سیاسییەکانی کوردستان یەک تیم و بەرنامەی هاوبەشیان هەبێت  و بەشداری لە دانوستانەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی عێراق بکەن./.