ژنێکی بە ڕەگەز عێراقیی تەمەن 31 ساڵە وەک وەزیری ڕاوێژکار لە کاروباری پەنابەران لە کابینەی نوێی ئەڵمانیا دەستنیشان کراوە و ئەمەش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرنگییەکی زۆری پێدراوە.

زۆربەی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە عێراق بە بۆنەی وەرگرتنی ئەم پۆستە پیرۆزباییان لە " ریم العبلی " کردووە، هەندێکی دیکەش پرسیاری ئەوەیان کردووە کە ئەگەر ناوبراو لە عێراقدا دەمایەوە، چارەنووسی چۆن بوو؟

پەرلەمانی ئەڵمانیا ڕۆژی چوارشەممە 8 ی کانوونی یەکەمی 2021، ئولاف شۆڵتزی وەک ڕاوێژکاری نوێی ئەم وڵاتە هەڵبژارد.

العبلی کە ئەندامی حیزبی سۆسیالیست دیمۆکراتی ئەڵمانیا بە سەرۆکایەتی شۆڵتزە، لە فرانک واڵتر شتانمایر سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە حوکمی وەزارەتی وەرگرت.

ریم العبلی لەدایکبووی ساڵی 1990، لە مانگی ئەیلولی ڕابردوو لە حیزبی سۆسیالیست دیمۆکرات گەیشتە پەرلەمانی ئەڵمانیا.

باپیری بە ناوی محەممەد ساڵح عبلی ئەندامی مەکتەبی سیاسی حیزبی شیوعی عێراق بووە کە لە ساڵی 1963 لەسێدارە دراوە، پاش ئەوەش باوکی ڕیم بۆ یەکێتی سۆڤییەت و دواتر بۆ ئەڵمانیا کۆچی کرد.

ڕیم لەدایکبووی شاری مۆسکۆیە بەڵام لە ئەڵمانیا گەورە بووە و لە زانکۆی بەرلین لە بواری زانستە سیاسییەکان پەرەی بە خوێندن داوە و لە زمانەکانی ئەڵمانی و عەرەبی شارەزایی هەیە.

ناوبراو لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ئەڵمانیا 44 هەزار دەنگی بە دەست هێنابوو./.