ئەندامێکی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە ڕەخنەوە باسی دۆخی ئێستای هەولێر و سلێمانیی کردووە.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە نووسینێکدا بە بۆنەی ڕۆژی ئاڵای کوردستان وساڵیادی نەخۆشکەوتنی جەلال تاڵەبانی لە نووسینێکدا ڕایگەیاند کە 17 ی دسمبێر ئەو ڕۆژەیە کە تارماییەکی ڕەش باڵی بە سەر کوردستان و عێراقدا کێشا و سەمامی ئەمانەکەی لە دەستدا و چیتر خۆشیی بە خۆوە نەبینیوە.
ناوبراو سەبارەت بە هەولێر ڕایگەیاند: وتیان هەولێر دەکەنە دۆبەی بەس داخەکەم کردوویانە بە دەریای ئیجە.
وتیشی: وتمان سلێمانی دەکەینە پایتەختی ڕۆشنبیری، لە سایەی سەری کوڕی مەسئول و ئەو هەموو هێز و میلیشیا ڕەنگاڕەنگەوە کردوومانەتە تەکساس.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد هەر لەو نووسینەدا باسی کەرکوکیشی کردووە و ڕایگەیاند کە وتمان کەرکوک دەکەینەوە شاری پێکەوەژیان، کەچی کردوومانەتە شاری ڕق و کینە و سەد بەرەکی./.