سەرۆک وەزیرانی عێراق لێژنەیەکی بۆ ئاوەدانکردنەوەی شاری شەنگال پێکهێنا کە لە لایەن پارێزگاری نەینەوا سەرۆکایەتی دەکرێت.
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لێژنەیەکی بە سەرۆکایەتی نەجم جبوری پارێزگاری نەینەوا بۆ ئاوەدانکردنەوەی شاری شەنگال و گوندەکانی دەوروبەر لە سەرجەم بوارەکان پێکهێنا.
وەک دەستپێکیش 28 ملیار دینار بودجە بۆ ئەو مەبەستە تەرخان کراوە./.