وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند کە بۆ گواستنەوەی ئەو 15 هەزار ئەفغانییەی کە پێشتر لە گەڵ دەزگا و ڕێکخراوەکانی وڵاتەکەی کاریان کردووە، هەوڵی زیاتر دەدرێت.
ئانالینا بایێربۆک ڕایگەیاند کە ئەڵمانیا پلانێکی بۆ گواستنەوەی ئەو 15 هەزار کەسەی ئەفغانستان ئامادە کردووە.
ناوبراو وتی کە بەربەستەکانی بەردەم گواستنەوەی ئەو کەسانە لە ئەفغانستان لا دەبەین.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا وتی کە پێشوازی لەو 15 هەزار کەسە دەکەین.
ناوبراو هەروەها لە سەر کارەساتێکی مرۆڤی لە ئەفغانستان هۆشدارییدا و وتی کە زیاتر لە 24 ملیۆن کەس لە ئەفغانستان بۆ مانەوەیان لە ژیان پێویستیان بە هاوکاری مرۆڤی بەپەلە هەیە./.