وتەبێژی کۆمەڵی دادگەری سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند کە ئەم حیزبە لە گەڵ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکاندایە لە بەرواری 30 ی ئەیلولی 2022 بە مەرجێک یاسای هەڵبژاردنەکان بە ڕیشەیی هەموار بکرێتەوە.
محەممەد حەکیم لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک ڕایگەیاند کە کۆمەڵی دادگەری جەخت لە سەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە 30 ی 9 ی 2022 لە سەر بنەمای هەمواری ڕیشەیی لە یاسای هەڵبژاردنەکان دەکاتەوە.
ناوبراو وتی کە فراکسیۆنی کۆمەڵ ئەم بۆچوون و تێبینییەی لە سەر یاساکە بە فەرمی بە سەرۆکایەتی پەرلەمان گەیاندووە./.