ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان وتی کە گەنجانی هەرێم ڕێگەی مەرگیان پێ باشترە لە ژیان لەم وڵاتە.

سەڵاحەدین بەهائەدین ڕایگەیاند کە سەرەڕای بوونی چەندین قەیران و کێشەی سیاسی و ئابوری، بە بەرنامە کار لە سەر ئەخلاق و بیر و فیکری گەنجانی هەرێمی کوردستان کراوە و دەکرێت.

ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند کە بێکاری باڵی کێشاوە بە سەر بەشێکی زۆر لە گەنجان و بەو هۆیەوە گەنجان هیچ هیوایەکیان بە ژیان لەم وڵاتەدا نەماوە و ڕێگەی مەرگیان پێ باشترە./.