چوارچێوەی هەماهەنگی لایەنە شێعەکان بە 88 کورسی و فراکسیۆنی سەدر بە 76 کورسی، خۆیان وەک فراکسیۆنی زۆرینەی پەرلەمانی عێراق ناساند.
لە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق کە یەکەم دانیشتنی خولی پێنجەم بووە، ئەندامانی پەرلەمان لە چوارچێوەی هەماهەنگی لایەنە سیاسییەکانی شێعە و ڕەوتی سەدر بووە شەڕە قسەیان و کەشی پەرلەمان بۆ ماوەیەک ڕووی لە ئاڵۆزبوون کرد.
لەو حاڵەتدا مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دۆخی تەندرووستیی تێکچوو و ڕەوانەی نەخۆشخانەیەک لە ناوچەی سەوز کرا./.