سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند کە موقتەدا سەدر بەشداری لە هەڵوەشانەوەی یەکڕیزی ناوماڵی شێعە ناکات و هەر کەس هەوڵ بدات یەکڕیزی شێعەکان تێکبدات بەشداری لە دابەشکردنی عێراق دەکات.

فالح فەیاز کە سەرۆکی هاوپەیمانی عەقدی وەتەنییە، هۆشدارییدا کە هەر ڕێکەوتنێک بێ سازان کە بە ئەنقەست یان بێمەبەست ڕووبدات بۆ پارچەکردنی لایەنە شێعەکان یان هەر کەسێک هەوڵ بدات یان بیر لە پارچەکردنی پێکهاتەی شێعە بکاتەوە، بەشداری لە دابەشکردنی عێراق دەکات.

ئاماژەی لێدوانەکەی فەیاز هەر یەک لە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و محەممەد حەلبوسی سەرۆکی هاوپەیمانی سوننەی تەقەدوم دەگرێتەوە کە بە هاوپەیمانییەکی سێقۆڵی هەوڵی پەراوێزخستنی زۆرینەی لایەنە شێعەکان دەدەن./.