دادگای فیدراڵیی عێراق ڕایگەیاند کە ڕۆژی یەک شەممە 13 ی شوبات، پرسی شیاوبوونی هۆشیار زێباری بۆ سەرۆکایەتی کۆماری ئەم وڵاتە تاوتوێ دەکرێت.

لە بەیاننامەیەکی دادگای فیدراڵیدا هاتووە کە ڕۆژی یەک شمەمەی داهاتوو، پرسی شیاوبوونی زێباری وەک کاندیدی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری عێراق تاوتوێ دەکرێت.

هەفتەی ڕابردوو دادگای فیدراڵیی عێراق ڕێوشوێنەکانی تایبەت بە کاندیدبوونی هۆشیار زێباریی هەڵپەسارد./.