ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕایگەیاند کە لە پرسی سەرۆک کۆماردا نە پارتی دۆڕاوە و نە یەکێتی قازانجی کردووە بەڵام دۆزی کورد لە عێراق لە قۆناغێکی سەختدایە.
جەعفەر ئیمینکی کە ئەندامی شاندی پارتی لە بەغدا بووە، ڕایگەیاند کە دۆزی کورد لە عێراق بە قۆناغێکی سەخت و هەستیاردا دەرباز دەبێت.
ناوبراو وتی کە ئەگەر هەموومان بە عەقڵ و حیکمەت مامەڵە لە گەڵ ئەم دۆخەدا نەکەین، کورد زیانێکی گەورە لە عێراقدا دەکات و هەموو لایەنەکانیش لێی بەرپرسیارن./.