جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند کە نەناردنی 200 ملیارەکەی بەغدا بۆ هەرێم لە ژێر گوشاری سیاسیدا بووە و بەو هۆیەوە کێشە بۆ دابەشکردنی مووچە لە هەرێمی کوردستان درووست بووە.

هێمن هەورامی ڕایگەیاند کە لە پاش وردبینی و بەدواداچوونی تەواو، ئاشکرا بووە کە نەناردنی 200 ملیارەکەی بەغدا بە چەند هۆکارێک بووە.

ناوبراو لە شرۆڤەی ئەو هۆکارانەدا وتی: یەکەم بە هۆی ئەوەی کە حکومەتی نوێ پێکنەهاتووە، دووەم بە هۆی نەبوونی یاسای بودجەی ساڵی 2022 و سێهەم بە هۆی ئەو گوشارە سیاسییانەی لە سەر هەرێمی کوردستان هەیە./.