ئەدهەم بارزانی نامەیەکی ئاراستەی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و نیگەرانی توندی خۆیی پیشاندا لە تۆمارکردنی ڤیدیۆی ماڵەکەی بە درۆن و داوای ئەوەشیکردووە کە تایبەتمەندی کەسیی بپارێزرێت.
لە نامەکەی بەرواری 2 ی 3 ی 2022 ی ئەدهەم بارزانی ئاماژە بەوە دراوە کە چۆن بە بێ ئاگاداری و بڕیاری ئاسایش، درۆن بەو خێراییە کەمە بە سەر ماڵی ئەودا دەسوڕێتەوە و ڤیدیۆ تۆمار دەکات.
نامەکەی ئەدهەم بارزانی داوای ئەوە دێت کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی ئەوە بڵاو کرایەوە کە ئەدهەم بارزانی خاوەنی موڵک و ماڵێکی زۆرە./.