ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند کە دۆخی سوریا ڕاستەوخۆی کاریگەریی لە سەر ئەم وڵاتە هەیە و لە ئێستادا 70 هەزار کەس لە گرتووخانەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدەدان کە 30 هەزار کەسیان عێراقییە و تەمەنی زۆربەیان لە خوار 18 ساڵییەوە.
قاسم ئەعرەجی وتی کە تا ئێستا 450 خێزانی داعش بۆ عێراق گەڕاونەتەوە و دەبێت کەمپی هۆڵ لە منداڵان چۆڵ بکرێت لە بەر ئەوەی کە ئەوان قوربانین.
ناوبراو وتی کە داعش سەرکردایەتی لە دەست داوە و زۆربەی سەرکردەکانی لە زیندانن./.