جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوای لە سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە کرد کە پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2022 ڕەوانەی پەرلەمان بکات.

حاکم زامڵی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە پرۆژەیاسای پشتیوانی خێرای ئاسایشی خۆراک و پەرەپێدان، جێگرەوەی یاسای بودجە نییە.

ناوبراو وتی کە پەرلەمان دەنگ لە سەر ئەوە دەدات کە دەسەڵات بداتە حکومەتی کاربەڕێکەر بۆ ئەوەی پرۆژەیاسای بودجەی 2022 ڕەوانەی پەرلەمان بکات لە گەڵ ئەو پرۆژەیاسایانەی کە گرنگییان بۆ خەڵک هەیە.

وتیشی کە ئەمساڵ تەنانەت لە کۆتایی ساڵیش بێت دەبێت پرۆژەیاسای بودجە ڕوانەی پەرلەمان بکرێت./.