ئەندامێکی چوارچێوەی هەماهەنگی لایەنە سیاسییەکانی شێعەی عێراق ئاشکرای کرد کە دانوستانەکانی تایبەت بە چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسی و پێکهێنانی حکومەتی نوێ دەست پێدەکاتەوە.

عائد هیلالی ڕایگەیاند کە هەفتەی داهاتوو دانوستانی چارەنووسساز بۆ کۆتایی هێنان بەم قەیرانە سیاسییەی عێراق دەست پێدەکاتەوە.

ناوبراو وتی کە سەرجەم لایەنە سیاسییەکان لە گەڵ ئەندامانی سەربەخۆی پەرلەمان لەو دانوستانانەدا بەشداری دەکەن.

هیلالی وتی کە هەمووان دەزانن تەنیا ڕێگای کۆتایی هێنان بەم قەیرانە سیاسییە، دانوستان و وتووێژی نێوان سەرجەم لایەنەکانە و هەر بۆیە دانوستانەکانی هەفتەی داهاتوو بە ئامانجی خێراترکردنی پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، یەکلاکەرەوە دەبێت./.