ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە لە پاش پەسەندکردنی یاسای ئاسایشی خۆراک، پێکهێنانی حکومەتی نوێی ئەم وڵاتە گرنگ نییە.

ئاڵا تاڵەبانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە پەسەندکردنی یاسای ئاسایشی خۆراک زۆر گرنگیی بۆ ئێستای عێراق هەیە.

ناوبراو ڕایگەیاند کە پەسەندکردنی یاسای ئاسایشی خۆراک، گۆڕینی دەسەڵاتی حکومەتی کاربەڕێکەرە بۆ حکومەتێک کە دەتوانێت بە تەواوی مووچە خەرج بکات./.