فراکسیۆنی نەوەی نوێ کە 9 ئەندامی لە پەرلەمانی عێراق هەیە، پاڵپشتی خۆیی بۆ هەڵوەشانەوەی پەرلەمان و دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنی پێشوەختە لەم وڵاتە ڕاگەیاند.

سروە عەبدولواحید ئەندامی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق وتی کە دەست لە کار کێشانەوە لە پەرلەمانی ئێستا بە هۆی پێشێلکاریی بەردەوامی دەستوور و پابەندنەبوون بە وادە دەستوورییەکانی پێکهێنانی حکومەت، باشترین چارەسەرە.

ناوبراو بە ئاماژە بە لێدوانەکانی ئەم دواییەی سەید موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر سەبارەت بە دەست لە کار کێشانەوەی ئەندامانی ئەو ڕەوتە لە پەرلەمانی عێراق، وتی کە فراکسیۆنی نەوەی نوێ پاڵپشتی لەم بڕیارەی سەدر و هەڵوەشانەوەی پەرلەمان دەکات.

سروە عەبدولواحید یەکەم کەسی سیاسی و ئەندامی پەرلەمانی عێراقە لە لێدوانەکانی سەدری وەک هەڵوەشانەوەی پەرلەمان پێناسە کردووە.

چاودێرانی سیاسیش دەڵێن کە لێدوانەکانی سەدر وەک بانگهێشتکردنی پێشوەختەیە بۆ دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق./.