چالاکوانێکی سیاسی ئێزدی وتی کە حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێگری لە گەڕانەوەی ئاوارەکانی ئێزدی بۆ شوێن و ناوچەی خۆیان دەکات تا لەم ڕێگایەوە ئامانجەکانی خۆی مسۆگەر بکات.

فەهەد حامید چالاکوانی سیاسی ئێزدی، ئەمڕۆ سێ شەممە 21 ی حوزەیران، لە چاوپێکەوتنێکدا وتی کە حکومەتی هەولێر ڕێگری لە گەڕانەوەی ئاوارەکانی ئێزدی بۆ شەنگال دەکات و ئەوانی لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستاندا هێشتووەتەوە.

ناوبراو وتی: حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ وەرگرتنی هاوکاری نێودەوڵەتی بە بۆنەی ئاوارەکانەوە، ڕێگری لە گەڕانەوەی ئاوارە ئێزدییەکان بۆ شەنگال دەکات، ئەمەش لە کاتێکدایە کە حەوت ساڵ بە سەر ئازادکردنەوەی شەنگال و ناوچەکانی نزیکی لە ژێر دەستی داعش تێپەڕ دەبێت بەڵام هێشتا کەمپی ئاوارەکانی ئێزدی ماوەتەوە.

فەهەد حامید وتی کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەڵبژاردنەکان و لە پێناو ئامانجی سیاسی ڕێگری لە گەڕانەوەی ئاوارەکانی شەنگال دەکات./.