پەرلەمانی عێراق دەنگی لە سەر نەمانی دەستەواژەی دەستەی سەرۆکایەتی و بەکارهێنانی سەرۆک و جێگری سەرۆک دا.
پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنی ئەمڕۆ پێنج شەممە 23 ی حوزەیران، چاکسازیی لە پەیرەوی ناوخۆیی خۆیدا کرد و دەستە واژەی دەستەی سەرۆکایەتی هەڵوەشاندەوە.
بەشی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوە داوە کە بۆ هەمیشە دەستەواژەی سەرۆک و جێگری سەرۆک بەکار دێت.
پێشتر هەندێک ناکۆکی لە سەر بەکارهێنانی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق یان بەکارهێنانی سەرۆک و جێگری سەرۆکی پەرلەمان هەبووە./.