سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاندووە کە فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی بە سەردانێک لە تارانە.
پێگەی میدل ئیست نیوز ڕایگەیاندووە کە سەردانەکەی فەیاز پێشتر ڕانەگەێندراوە و دیار نییە بە چ ئامانجێک سەردانی تارانی کردووە.
مستەفا کازمی هەفتەی ڕابردوو سەردانی ئێرانی کرد و دەوترێت بۆ گەیاندنی پەیامی ئێرانییەکان و بۆ جاری دووەم لە ماوەی یەک هەفتەدا سەردانی سعوودیەی کردووە، دیار نییە کە ئایا سەردانەکەی فەیاز پەیوەندی بە ئاڵوگۆڕی پەیامی ئەم سەردانەوە هەبووە یان نە./.