باڵیۆزانی ئێران و بەریتانیا لە بەغدا کۆبوونەوە، کۆبوونەوەکەش زیاتر لە سەر تاوتوێکردنی ڕەوشی ناوخۆیی عێراق بووە.
محەممەد کازم ئالی سادق باڵیۆزی ئێران و مارک برایسۆن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کۆبوونەوە، کۆبوونەوەکەش لە بینای باڵیۆزخانەی ئێران بووە و تێیدا دوایین دۆخی سیاسی عێراق و پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێ تاوتوێ کراوە.
باڵیۆزی ئێران پاڵپشتی وڵاتەکەیی بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز لە عێراق دووپات کردەوە و بە ئاماژە بە هاوکارییەکانی ئێران بۆ عێراق لە ساڵانی شەڕی داعش، هیوای خواست کە لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر واز لە ستاندادری دووفاقی بهێندرێت./.