ئەندامێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند کە حزبەکەی بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێزی سەرکەوتوو لە عێراق سەرقاڵی هاوکارییە لە گەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی شێعەکان.
غەیاس سورچی ڕایگەیاند کە بە پێی سەردانەکەی بافڵ تاڵەبانی بۆ بەغدا و کۆبوونەوەکانی لە گەڵ سەرکردە سیاسییەکان، دەتوانین بڵێین کە پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی و چوارچێوەی هەماهەنگی، پەیوەندییەکی بەهێزە.
سورچی وتی کە پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی و چوارچێوەی هەماهەنگی چووەتە قۆناغێکی نوێ و هەر دوو لا پێکەوە هاوکاری دەکەن تا حکومەتی نوێی عێراق پێک بێنن./.