نامەیەکی توندی ناڕەزایەتی عێراق لە سەر هێرشەکەی چوارشەممەی زاخۆ درایە باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا و داوا لەو وڵاتەش کراوە سەرجەم هێزەکانی لە خاکی عێراق بکشێنێتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ پێنج شەممە 21 ی تەمموزی 2022 باڵیۆزی تورکیای لە سەر هێرشەکەی زاخۆ بانگهێشت کرد کە بووە هۆی کوژرانی 9 کەس و برینداربوونی 26 کەسی دیکە.
بەغدا داوای لە تورکیا کردووە کە سەرجەم هێزەکانی لە خاکی عێراق بکشێنێتەوە و ڕایگەیاندووە کە چیدی لە بەرامبەر هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکەکەی بێدەنگ نابێت.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق داوای لە تورکیا کردووە بە فەرمی داوای لێبوردن بکات و قەرەبووی کەسوکاری قوربانییەکانیش بکاتەوە./.