هاوپەیمانی سیادەی سوننەکانی عێراق بۆ بەشداری لە دانیشتنەکانی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە چەندین مەرجی دیاری کردووە.
هاوپەیمانی سیادە کە لە فراکسیۆنەکانی سوننەی عێراق پێکهاتووە، ڕۆژی پێنج شەممە 28 ی تەمموزی 2022 چەندین مەرجی بۆ بەشداری لە دانیشتنەکانی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران دیاری کرد.
خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە بە چوارچێوەی هاوئاهەنگی شێعەکانی ڕاگەیاندووە کە لە پاش دەستەبەرکردنی داواکارییەکانی سوننەکان و ڕێکەوتن لە گەڵ پارتی دیمۆکراتی کوردستان ئامادەی بەشداری لە دانیشتنەکانی پەرلەمان دەبن.
خەنجەر ڕایگەیاندووە کە پێش دەستپێکردنی وردەکارییەکانی تایبەت بە پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو، دەبێت ڕێکەوتنێکی نیشتمانی گشتگیر لە نێوان سەرجەم لایەنەکاندا هەبێت.
ڕاشیگەیاندووە کە پرۆژەکەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی دەبێت هەنگاوی کرداریی لە گەڵ بێت تا نیازپاکیی بۆ هەمووان بسەلمێندرێت و ڕێز لە داواکارییەکانی ڕەوتی سەدریش بگیرێت./.