سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی جەختیکردەوە کە هەڵوەشانەوەی پەرلەمان بابەتێکی گرنگە و نابێت لە سەر خواستی تەنیا لایەنێک بیر لەم بژاردەیە بکرێتەوە.
فالح فەیاز وتی کە دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنەکان تەنیا خواستی ڕەوتی سەدر نییە و لایەنە سیاسییەکانی دیکەش وەها داوایەکیان هەیە.
ناوبراو بە کەناڵی جزیرەی ڕاگەیاند کە دەتوانین پێشنیارەکانی موقتەدا سەدر تاوتوێ بکەین تا بگەینە هەڵوێستی هاوبەش بەڵام هەڵوەشانەوەی پەرلەمان و دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنەکان لە کاتێکدا کێشەکان چارەسەر دەکات کە سەرجەم لایەنە سیاسییەکان کۆدەنگییان لە سەری بێت.
فەیاز وتی کە حکومەتەکەی کازمی کاربەڕێکەرە و لە ڕووی یاساییەوە دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکانی نییە.
سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی وتی کە هەڵوەشانەوەی پەرلەمان بابەتێکی گرنگە و نابێت تەنیا لە سەر خواستی لایەنێک بیر لە وەها بژاردەیەک بکرێتەوە.
فالح فەیاز وتی کە سیستەمی حکومڕانی لە عێراق بە پێی دەستوور، سیستەمێکی تەوافوقییە و سەپاندنی هەڵوێستی تەنیا لایەنێک قبووڵکراو نییە./.