چوارچێوەی هاوئاهەنگی ڕایگەیاند کە لە پاش کۆتایی هاتنی ڕێوڕەسمەکانی یادی عاشورا، هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح و سەرکردەیەکی چوارچێوەی هاوئاهەنگی و موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر لە حەنانە کۆدەبنەوە.
وائیل ڕکابی سەرکردە لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی ڕایگەیاندووە کە عامری لە پاش 10 ی موحەڕەم و 48 کاتژمێری دیکە سەردانی سەدر لە ناوچەی حەنانەی شاری نەجەف دەکات.
ناوبراو وتی کە هیوادارین سەدر کۆتایی بە تاوانبارکردنی چوارچێوەی هاوئاهەنگی و سەرکردەکانی بێنێت و لە ڕێگای وتووێژ و ڕێکەوتنەوە ئیش و کاری سیاسی بەڕێوە ببات.
بە وتەی ڕکابی، ئە وهەوڵەی عامری بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان دەوڵەتی یاسا و ڕەوتی سەدرە./.