سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی لە چاوپێکەوتنی سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق جەختی لە سەر بەردەوامی ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆریستان و پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان و ڕێزگرتن لە سەروەری ئەم وڵاتە کردەوە.
سەید عەمار حەکیم لە چاوپێکەوتنی مستەفا کازمی لە گەڵ ناوبراو، دوایین دۆخی عێراقی لە ڕووی سیاسی، ئەمنی و کۆمەڵایەتی تاوتوێ کرد.
سەرۆکی ڕەوتی حیکمە جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە هاووڵاتیانی عێراق بە دوور لە ناکۆکی لایەنە سیاسییەکان بن.
حەکیم وتی کە حکومەت دەبێت بۆ باشترکردنی دۆخی ئابوری و کۆمەڵایەتی و جۆربەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات هەنگاو بنێت./.