سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند تا پەرلەمان دەست بە دانیشتنی ئاسایی خۆی نەکاتەوە نە پەرلەمان هەڵدەوەشێتەوە و نە هەڵبژاردنی پێشوەختەش بەڕێوە دەچێت.
نوری مالیکی ڕایگەیاند کە عێراق وڵاتێکی فرە پێکهاتەیە و خەڵکەکەی لە مەزهەب و نەتەوەی جیاواز پێکهاتووە، هەر بۆیە ناتوانرێت هیچ ئیرادەیەک بە سەریدا بسەپێنرێت تەنیا بە ئیرادەی خەڵک نەبێت کە لە ڕێگای دامەزراوە دەستوورییەکانیەوە و لە لایەن پەرلەمانی هەڵبژێردراوەوە نوێنەرایەتی دەکرێن.
ناوبراو وتی کە پەرلەمان هەڵناوەشێتەوە و هەڵبژاردنی پێشوەختەش ناکرێت تا ئەو کاتەی کە پەرلەمان دەست بە دانیشتنی ئاسایی خۆی دەکاتەوە./.