وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە داهاتە ناوخۆییەکان زیادی کردووە و لە هەمان کاتیشدا خەرجییەکان کەمبووەتەوە.

ئاوات شێخ جەناب لە کۆبوونەوەی لە گەڵ شاندێکی کۆنسووڵخانەی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان وێڕای تاوتوێکردنی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی سیاسی و ئابوری هەرێم، ڕایگەیاند کە یەکێک لە دەسکەوتەکانی وەزارەتی دارایی لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم زیادبوونی داهات و کەمبوونی خەرجییەکانە و ئەمەش بووەتە فاکتەرێکی بەهێز لە پێناو جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی./.