سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح بۆ وتووێژ و ڕاوێژ لە سەر دۆخی سیاسی عێراق سەردانی هەولێر و سلێمانی دەکات.
هادی عامری کە لەم ڕۆژانەدا هەوڵی نێوەندگێڕیی نێوان ڕەوتی سەدر و چوارچێوەی هاوئاهەنگی شێعەکان دەدات، سەردانی هەولێر و سلێمانی دەکات و لە گەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆدەبێتەوە.
دەوترێت کە عامری دەستپێشخەرییەک دەخاتە ڕوو تا سەرجەم لایەنە سیاسییەکان لە سەر مێزی وتووێژی نیشتمانی کۆبکاتەوە.
دەستپێشخەرییەکەی عامری هەروەها پێکهێنانی حکومەتی نوێ و تاوتوێکردنی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە خۆ دەگرێت./.