سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لە سەڵاحەدین لە گەڵ سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان کۆبووە.
بارەگای بارزانی ئەمڕۆ یەک شەممە 14 ی ئاب بڵاویکردەوە کە لە کۆبوونەوەکەی نێوان هادی عامری و مەسعود بارزانی سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی و دوا پێشهاتەکانی عێراق و کۆسپ و ئاستەنگەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسی ئەم وڵاتە بیر و ڕا ئاڵوگۆڕ کرا.
هەر دوو لا لە کۆبوونەوەکەدا دووپاتیان کردووەتەوە کە پێویستە لایەنەکان بەرەو چارەسەرکردنی کێشەکان هەنگاو بنێن و هەوڵەکانی خۆیان بۆ دەربازبوون لە تەنگەژەی سیاسی تەرخان بکەن./.