سەرۆکی بزوتنەوەی عەتا بۆ ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیمۆکراتی کوردستان پەیامێکی ئاراستەی مەسعود بارزانی کرد.
بزوتنەوەی عەتا بە سەرۆکایەتی فالح فەیاز لەو پەیامەدا ڕایگەیاندووە کە " هەوڵ دەدەین بەردەوام بین لە بەهێزکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە سەر بنەمای برایەتی و هەوڵدان بۆ ئاسایش و سەقامگیری وڵات ".
لەو پەیامەدا هاتووە کە " لەم یادەدا وەک ئەنجومەنی سەرکردایەتی بزوتنەوەکە، چاوەڕێی ئەوە دەکەین کە سەرکردایەتی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕۆڵی ژیرانە بگێڕێت لە دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ ئەو چەقبەستووییە سیاسییەی کە عێراق پێیدا تێپەڕ دەبێت "./.