لە درێژەی ئاڵۆزییە سیاسییەکانی عێراق، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە واشنتن پاڵپشتی لە هیچ لایەنێکی ئەم وڵاتە ناکات.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەیاننامەیەکی کورتی لە سەر دۆخی سیاسی عێراق بڵاو کردەوە.

لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە ئێمە ئامادەی هاوکارین لە گەڵ هەر حکومەتێک کە سەروەری عێراق و بەرژەوەندییەکانی دابین بکات.

ئەم بەیاننامەش لە پاش کۆبوونەوەی سەرکردە و نوێنەری لایەنە سیاسییەکانی عێراق لە بارەگای سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی ئەم وڵاتە بڵاو بووەتەوە.

کۆبوونەوەکەش بە ئامادەبوونی جنین پلاسخارت نێردەی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوەچوو و تەنیا ڕەوتی سەدر بەشداریی تێدا نەکرد./.